زانایانی ژاپۆنی رۆبۆتێكیان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئافره‌ت درووستكردووه به‌ناوی ئێریكا، كه پێشكه‌وتووترین سیسته‌می قسه‌كردنی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان تا مانگی ئه‌پریلی ئه‌مساڵ ده‌ست ده‌كات به كاری بێژه‌ریی هه‌واڵ له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنێكی وڵاتی ژاپۆن.
هیرۆشی ئیشیگۆرۆ خوڵقێنه‌ری ئه‌م رۆبۆته وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه ئه‌م رۆبۆته وردبینانه‌ترین و پێشكه‌وتووترین سیسته‌می قسه‌كردنی تێدا جێگیر كراوه، وتیشی پێشبینی ده‌كه‌م له داهاتوودا بتوانین بیكه‌ینه خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئێریكایان دیتووه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له مرۆڤێكی زیندووی گیاندار ده‌چێت و ته‌مه‌نی وه‌ك ئافره‌تێكی 23 ساڵان دێته به‌رچاو.
تا ئێستا ورده‌كارییه‌كی كه‌م له توانا و ئه‌ركه‌كانی ئێریكا خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام دكتۆر هیرۆشی ئیشیگۆرۆ ده‌ڵێت، ئه‌م رۆبۆته له رێگه‌ی هۆشی ده‌ستكرده‌وه ئه‌و هه‌واڵانه ده‌خوێنێته‌وه كه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه بۆی ده‌نووسرێت.
دكتۆر هیرۆشی ئه‌وه‌شی وت كه به‌نیازین ئێریكا بكه‌ین به جێگره‌وه‌ی یه‌كێك له بێژه‌رانی هه‌واڵ.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.