سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس رایدهگهێنێت، سێ كه‌س له‌وانه‌ی هێرشیان كرده ماركێتێكی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له شاری خانه‌قین كه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون ، ده‌ستگیركران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس راگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان دوای به‌دواداچوونێكی وورد توانیویانه سێ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه شه‌وی هه‌ینی هێرشیان كرده ماركێتێك له گه‌ره‌كی به‌ختیاری له شاری خانه‌قین، كه تیایدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیراوه‌كانی رووداوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لهژێرلێكۆڵینهوهدان.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.