Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:29

به‌شار ئه‌سه‌د رێگه‌یداوه‌ به‌ چه‌کدارانی داعش تا بڕۆنه‌ باشووری ئیدلب

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای ئازادی ئیدلبیش پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌
به‌شار ئه‌سه‌د رێگه‌یداوه‌ به‌ چه‌كدارانی داعش تا بڕۆنه‌ باشووری ئیدلب
کوردستان TV
100%

چاودێری تۆڕی مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چه‌كدارانی داعش كه‌ له‌ ناوچه‌ی نێوان پارێزگاكانی حه‌له‌ب و حه‌مما گه‌مارۆ درابوون، رێگه‌ی پێداون تا خۆیان له‌ گه‌مارۆ رزگار بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ سوپای سووریا بۆ تێپه‌ڕینی گروپێك له‌ چه‌كدارانی داعش كه‌ له‌ ناوچه‌ی نێوان پارێزگاكانی حه‌له‌ب و حه‌مما گه‌مارۆ درابوون، رێگه‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه‌ تا ئه‌م گروپه‌ به‌ره‌و باشوور ئیدلب پێشڕه‌ویی بكه‌ن و به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی دژی ئه‌سه‌د ببنه‌وه‌.

رامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی توڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا وتی: هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا هه‌فته‌ی رابردوو به‌ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێك له‌م ناوچه‌یه‌دا، به‌ كردنه‌وه‌ی راڕه‌وێكی پارێزراو، چه‌كداره‌ گه‌مارۆ دراوه‌كانی داعشی له‌ گه‌مارۆ رزگار كردووه‌، به‌جۆرێك كه‌ ئه‌م چه‌كدارانه‌ توانیوانه‌ 80 گوند له‌ باشووری ئیدلب بخه‌نه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای ئازادی ئیدلبیش پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش تووشی پێكدادان بوونه‌ كه‌ له‌ناكاو له‌ باشووری پارێزگای ئیدلب ده‌ركه‌وتوون.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.