بەپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاوپەیمانیەتی لە كەركوك دروستبكرێت و سەرجەم لایەنەكان تیایدا بەشدار بن، ئەوا "پارتی" بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند" پارتی پێشتر بڕیاریدابوو لە كەركوك بایكۆتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بكات، لەبەر ئەوەی هەندێك لایەن پێش ئەوەی هاوپەیمانەتی سەرجەم لایەنەكان دروست بكرێت، خۆیان هاوپەیمانیەتیان دروست كردو خۆیان تۆماركرد".
خەسرەو گۆران ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێستا كە بریاری یەك لیستی دراوە و ئەگەر یەك لیستیەكە هاوپەیمانیەتی سەرجەم لایەنەكانی لێ بكەوێتەوە، پارتی لەكەركوكیش هاوشێوەی ناوچەكانی تر بەشداری هەڵبژاردن دەكات".
بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری یەکێتی، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنەکان، کە بڕیاربوو لە هەولێر ئەنجام بدرێت، دواخرا.
ههریهك له گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە و شاندی یەکێتیش بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە.
تێزانین پارتی دیموكراتى كوردستان ، هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ سەر کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بە "داگیرکاری" دادەنێت و بڕیاریداوە لە کەرکووک بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات، ئەگەر رەوشی ئەو شارە ئاسایی نەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.