ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەڵپەساردنی ئەندامیەتی سێ پەرلەمانتاری کورد، بەھۆی ئەو دەمەقاڵێیەی کە لە دواین دانیشتنی پەرلەماندا رووی دا، لەکاتی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە، نادادپەروەردانە و گونجاو نییە، بە پێشێلکردنی مافی تەواوی گەلی کورد ھەژمار دەکرێت، نەک تەنیا ئەو سێ پەرلەمانتارە.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو: "پێویستە لەسەر سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە رابگرێت، تا ئەوکاتەی کێشەکانی پەیوەست بەوبابەتە چارسەر دەکرێن".
جەختی لەوەش کردەوە، کە تا ئەو بڕیارە ھەڵنەوەشێتەوە، لیستە کوردستانییەکان بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان.
ئەشواق جاف، ئەوەشی روون کردەوە، کە پەرلەمانتارانی کوردن، بەرگری لە قوتی گەلی کورد و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە دەکەن و داواشی کرد کە سەرجەم بڕیارەکانی پەرلەمان، دادپەروەرانە بێت و بەسەر ھەموواندا جێبەجێ بکرێت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوێنێ چوارشەممە، بڕیاری ھەڵپەساردنی ھەریەک لە سیروان عەبدولڵا و شاخەوان عەبدولڵا، پەرلەمانتاری پارتی و مەسعود حەیدەری، لە فراکسیۆنی گۆڕان، ھەڵپەسارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.