Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:05

ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیکردنی شه‌ڕڤانان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ مه‌نبج ناکشێته‌وه‌

سه‌ره‌ڕای گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانیكردنی شه‌ڕڤانانی سوریایی سه‌ره‌ڕای گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیاو له‌ مه‌نبجیش ناكشێینه‌وه‌ تاوه‌كو دڵنیاببینه‌وه‌ له‌وه‌ی داعش له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌ ته‌واوه‌تی شكست ده‌خوات.

لوتنننت جه‌نه‌ڕاڵ، فه‌ریق پۆڵ ئی. فه‌نك له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ مه‌نبج گوتی: ئێمه‌ لێره‌ین تاوه‌كو دڵنیاببینه‌وه‌ له‌وه‌ی داعش له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌ ته‌واوه‌تی شكست ده‌خوات.

سه‌ردانه‌كه‌ی فه‌نك له‌ نێوه‌ندی زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا دێت كه‌ هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ ئه‌ندامی ناتۆن و هه‌ر یه‌كێكیان پشتیوانی له‌ لایه‌نێكی جیاواز ده‌كات له‌ سوریادا.

سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا پشتیوانی له‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد ده‌كات كه‌ توركیا وه‌كو تێرۆریست و هاوپه‌یمانی پارتی كرێكارانی كوردستان لێیان ده‌ڕوانێت.

فه‌نك له‌ مه‌نبج به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی گوت: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانیكردنی شه‌ڕڤانانی سوریایی سه‌ره‌ڕای گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا.

گوتیشی به‌رده‌وامبوونی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ باكوری سوریا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌كانه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای له‌ ئه‌مه‌ریكا كرد هێزه‌كانی له‌ مه‌نبج بكشێنێته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی سوریاش درێژده‌كاته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی :رزگار

سه‌رچاوه‌:ده‌نگی ئه‌مریكا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.