حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان رێکەوتوون لەسەر بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بە یەک لیست، کە لە ھاوپەیمانێتیەکدا خۆی دەبێنێتەوە .
ئەمرۆ چوارشەممە بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاشكرای كرد حزبە كوردستانییەكان رێككەوتوون بەیەك لیست لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.
بەڵێن عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "حزب و لایەنەکان رێکەوتووین لە ھەرچوار پارێزگای موسڵ ، سەڵاحەدین ، کەرکوک و دیالە ، بەیەک لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بکەین ، بۆ ئەم مەبەستەش سبەی مەکتەبی ھەڵبژاردنی لایەنەکان کۆدەبێتەوە لەسەر ووردەکاریی و میکانیزمی ئەو رێکەوتنە.
سهرچاوهیهك لە کۆبوونەوەکە، رایگەیاند ھەموو لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆکبوون لەسەر ئەوەی لە پێناو ئایندەی ناوچە دابڕاوەکان بەیەک لیست لەو ناوچانە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بکەین.
ئاماژەشیکرد بەوەی ئومێد دەکەن بگەنە ئەنجامێکی باش، و لەدوایی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لەسەر ھەڵوێستە نیشتیمانییەکان یەک دەنگ و یەک ھەڵوێستبن.
پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی و هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری لایەنە سەرەکییەکانی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.