كهمال كهركووكی ئهندامێ مهكتهبا سیاسی یا پارتی یا دهموكراتا كوردستانێ، سمینارهكه تایبهت ب بوویهرا پشتی شازدهیێ ئۆكتۆبهرا سالا 2017 لدارخست و تێده بال كشانده سهر وێ یهكێ كو نها واقیعهك ب سهر كهركوك و كهركوكیان ده هاتیه سهپاندن، لێ كهركوك مادهیا 140 دهستوورا ههتایی یا عێراقێ ژبۆ چارهسهركرنا گرفتان بۆ هاتیه دانان، لێ ئهو مادهیه نههاتیه بجێھ كرن، لهورا مه بریارا ریفراندۆمێ دا.
کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری ھەولێر، سیمینارێکی تایبەت بە ڕووداوەکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 پێشکەش کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ئێستا واقیعێک فەرز کراوەتە سەر کەرکووک و کەرکووکییەکان، بەڵام کەرکووک مادەی 140ی دەستووری ھەمیشەیی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بۆ دانراوە، بەڵام ئەو مادەیە جێبەجێ نەکرا، بۆیە بڕیاری ریفراندۆم درا.
کەرکووکی ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش کارەکانی ڕاوەستێنراوە و پارێزگارەکەشی کە پارێزگارێکی شەرعییە، بەدەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کراوەتە پارێزگار، ئێستا لە کارەکانی درووخراوەتەوە، ھەروەھا ئێستا ئەگەر دەست ھێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک بکەوێت، دەستگیری دەکەن، بۆیە کەرکووک لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە داگیرکراوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەو سیمینارەیدا، جەختی لەوە کردەوە: "ئێمە داواکاریمان لەلایەنە کوردستانییەکانی تریش ئەوەیە بەھەموو شێوەیەک بایکۆتی پرۆسەی سیاسی لە کەرکووک بکەن، نەک پارتی بە تەنیا و ئێمە قوربانییەکی زۆرمان بۆ کەرکووک داوە و ئێمە وەک (ڕەمز) تەماشای کەرکووک دەکەین و ھەوڵمانداوە ئەو شارە ناسنامەی کوردستانی بێت و دەتوانین دووپاتی بکەینەوە کە کەرکووک کوردستانییە و لە پێناوی قوربانییەکی زۆریشی بۆ دراوە و دڵنیابن ئەو دۆخەی ئێستا ھەیە بەو شێوەیە نامێنێت، ئیتر بە خۆشی بێت یان بەڕێگایەکی تر بێت، ئەگەر نا بە دڵنیاییەوە رێگای تر دەگرینە بەر بۆ وەرگرتنەوەی کەرکووک".
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.