Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:23

حکوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت عه‌ره‌بی قه‌زایه‌ک له‌ که‌رکووک نیشته‌جێ بکات

دۆخی ئەمنیی کەرکووک ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەچێت
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان گوتی، پرۆسەی تەعریب بەردەوامە و ئێستا پیلانێکیان داناوە، کە خەڵکی قەزایەک بگوازنەوە بۆ کەرکووک و لەوێ نیشتەجێیان بکەن، کە ئەمەش پیلانێکی مەترسیدارە و جگە لەوەش، دۆخی ئەمنی زۆر خراپە و ئەمڕۆش ماموستایەکی زانکۆ تیرۆر کراوە.

دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر حکوومەتی عێراق بە پیلانێکی دارێژراو پرۆسەی تەعریبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی دەست پێ کردووە و تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر عەرەب ھاوردە کراون.

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان، عەدنان کەرکووکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دۆخی ئەمنیی کەرکووک ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەچێت و دوێنێ مامۆستایەکی زانکۆی کەرکووک، کە بڕیاردەری بەشی زانستە سیاسییەکان بووە و تورکمانە، بە ناوی عەلی ئەڵماس تەقەی لێ کراوە و کوژراوە، کە کاندیدیش بووە لە لیستی تورکمان و جگە لەوەش تەعریبکردن و دزیکردن و گواستنەوەی تۆماری مەدەنی بەردەوامە، بۆیە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری عەرەب ھاوردە کراون.

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک- گەرمیان گوتی: ئێستا پیلانێکی مەترسیداریشیان داناوە، کە ئەویش ڕێگە نادەن سوننەکانی جرف سەقر بگەڕێنەوە بۆ سەر شوێنی خۆیان، کە قەزایە و شارێکی گەورەیە و نزیکە لە کەربەلا و بەنیازن ھەر ھەمووان بە مەبەستی پرۆسەی تەعریب بێنە کەرکووک و نیشتەجێیان بکەن و لە کەرکووک ھەندێک پۆست و پلەشیان پێ بدەن، کە ژمارەیان زۆرە، بۆیە پێویستە ڕێگرییان لێ بکرێت.

عەدنان کەرکووکی گوتیشی: ئێستا فێڵێکی دیکەش لە کورد دەکەن، ئەویش کاتێک بەرپرسانی کورد لە فەرمانگە حکوومییەکان لادەبەن و دواتریش پەرلەمانتاران لای وەزیر سکاڵا دەکەن و ئەویش بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی گواستنەوەکە دەدات، بەڵام دواتر بە بەرپرسانی کەرکووک دەگوترێت جێبەجێی نەکەن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان ھەیە، ئەمەش ئێستا بەرامبەر بە کورد دەکەن، بۆیە تا ئێستاش بە بەردەوامی بەرپرسانی کورد لادەدرێن .

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاولاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه‌ سووتاند.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.