Erbil 20°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:18

کچە پێشمەرگەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی کوشت

لە گوندێکی سەربەناحییەی دێگەڵە
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی کۆیە ڕایدەگەیەنێت بەیانی ئەمڕۆ کچە پێشمەرگەیەکی کوردستانی ڕۆژھەڵات لە پارتی ئازادی کوردستانی ڕۆژھەڵات لەکاتی پاسەوانیدا لە گوندێکی سەربەناحییەی دێگەڵە خۆی کووشتووە.

شۆڕش کاکە بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە لە گوندێکی نزیک ناحیەیی دێگەڵە کچە پێشمەرگەیەکی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی کوشتووە.

دوای گەیشتنمان بە شوێنەکە و ڕەوانەکردنی تەرمی کچە پێشمەرگەکە بۆ پزیشکی دادوەری هەولێر، دەرکەوتووە کە بە گولەی کڵاشینکۆف خۆی کوشتووە.

بەڕێوەبەری پۆلسی کۆیە گوتیشی، کچە پێشمەرگەکە ئەو کاتەی خۆی کوشتووە لە ئەرکی خۆیدا بووە کە پاسەوانیکردن بووە لە بارەگایەک.

بەڕێوەبەری پۆلیس گوتیشی:، پێشمەرگەکە پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستانە کە پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی کچەکەش 25 ساڵە و ناوی ( ش. د.ی).

باسی لەوەشکرد دوای ئاگادارکردنەوە، دادوەری لێکۆڵینەوەی کۆیە، لەبنکەی پۆلیسی دێگەڵە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.