دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه عێرا قیهكان دژ به گروپى ئاڵا سپییه‌كان له ده‌ورو به‌رى قه‌زاى خورماتوو شه‌ش گوندى كوردنشینى ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌و ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاواره ده‌بن
سه رچاوهیه كی ئه منی له ده‌وروبه‌ری خورماتوو به ده‌زگای سه ته لایتی كوردستانی راگه یاند : دواى ئۆپراسیۆنه‌كان هێزه عێراقیه‌كان نه‌یان توانى هیچ له و ئه‌ندامانى گروپى ئاڵاسپیهكان ده‌ستگیر بكه‌ن ، به بیانوى هه‌بوون و خۆشاردنه‌وه‌یان له گونده‌كانى كوردنشینى ده‌وروبه‌رى دووز خورماتوو ده‌ستكرا به پشكنین و گه‌ڕان ، به‌و هۆیه‌وه دانشتوانی ٦ گوند له ترسی حه شدی شه عبی وسوپای عێراق ماڵ وحاڵی خویان به جێهێشتووه به‌ره‌و ناوچهئارامهكانى هه‌رێمى كوردستان ئاواره ده‌بن .
گونده‌كانیش پێكدێن له شورا‌و ، قه لا ، مه حمود، ، ساله‌یی ، نه‌وجول وگوندی خروڵی كه ده‌كه‌ونه نێوان قه‌زاى خورماتوو و كفرى كه به ناوچه‌ى داوده ناسراون
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به هه‌لى كۆپته‌ر ته‌قه له دانیشتوانى ئه‌و شه‌ش گوندهكراوهو خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌ناچارى گونده‌كانیان جێهێشتووه
شایهنىباسه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى به تانك كۆپته‌رى جه‌نگى ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆن به بیانوى هه‌بوونى گروپى ئاڵا سپییه‌كان كه له پاشماوه‌ى ئه‌لقاعیده‌و داعش پێك هاتوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.