لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان و حکومەت و کۆمسیۆن ھەموو لایەنەکان کۆک بوون لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دوای کۆتایی ھاتنی تەمەنی درێژکراوەی پەرلەمانی کودستان، کە پێکھاتووە لە دوو وەرزی یاسادانان .
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/2/2018 له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و شاندێكی یاوه‌ریان، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، خاتوو بێگه‌ر تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌ردوو لێژنه‌ی كاروباری یاسایی و لێژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بووه تا تیایدا تاوتوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، دابینكردنی پێداویسته‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، گه‌یشتن به لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش ده‌رباره‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕینى هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ دابینكردنى سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن جگه له پاراستنى ئه‌زموونى دیموكراسیى هه‌رێم، دهرچهیهكیشه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسى و ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كودستان. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردن پرسێكی گرنگی سیاسی و نیشتمانییه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش جێگه‌ی بایه‌خه، بۆیه هیوای خواست ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ببێته ده‌ستپێكێكی باش بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، ئه‌مه‌ش به دروستبوونی لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى كێشه و پێداویستییه‌كان و كار و چالاكى و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌موو لایه‌كى دڵنیا كرده‌وه كه هه‌نگاوى زۆر باشى هه‌ڵێناوه بۆ ڕێكوپێكردنى تۆمارى ده‌نگده‌ران و له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یشتن به تۆمارێكى بێ كێشه‌ى ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، فراكسیۆنه‌كان و لێژنه‌كانی یاسایی و كاروباری په‌رله‌مان و كۆمسیۆنى كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، سه‌رنج و تێبینیی خۆیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیاریكردنی واده‌یه‌ك كه له ماوه‌ی یاسایی‌ی خۆی تێپه‌ڕ نه‌بێت تاوتوێ كرد و بڕیار درا دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕاوێژ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌ى ئه‌نجامدنی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی ماوه‌ى یاساییدا.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا دروست بوو، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیدراوه ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كات به شێوه‌یه‌ك له شه‌ست ڕۆژ كه‌متر نه‌بێت له ماوه‌ی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بتوانێت كاروباری به‌ڕێخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدات.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی كرد و گوتی "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو و تیایدا باسی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن كرا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری نه‌كراوه، چونكه ئه‌مه پێویستی به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمسیۆن ڕاپۆرتی خۆی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا ناویانه له‌م بواره‌دا، پێشكه‌ش كرد. په‌رله‌مان باسی بابه‌تی یاسایی كرد و حكوومه‌تیش باسی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كرد كه بۆ ئه‌و بابه‌ته پێویستن و بڕیار درا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان قسه بكه‌ن و دواتر واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری بكرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرای كرد "ئه‌وه‌ی كه تێبینیم كردبێت گرفتێگی وا نییه، به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تی ته‌كنیكی هه‌یه پێویستیان به چاره‌سه‌ره و هیچ گرفتێكی وا نییه".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له‌لایه‌ن به‌غداوه نێردراوه، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "هیچ پاره‌یه‌ك نه‌هاتووه، بانكی ناوه‌ندیی عێراق لقێكیان له هه‌ولێر هه‌یه و پاره‌یان خستۆته ئه‌و لقه‌یان له هه‌ولێر، واته پاره‌كه هی بانكی ناوه‌ندیی عێراق بووه و تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بۆ پێدانی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.