شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا،جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند:سوپاسی خودا ده‌كه‌م كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه له‌سه‌ر پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی سزا ده‌درێم، سزادان له‌سه‌ر پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، منه‌تیشیان هه‌ڵناگرم ئه‌گه‌ر سزاكه‌م هه‌رچه‌نده قورس بێت.
هه‌وه‌رها گوتی: سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان قبووڵی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناكه‌ن، ئه‌گه‌ریش جارێكی دیكه په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بوددجه كۆببێته‌وه، دیسانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه په‌كده‌خه‌ین و ناهێڵین په‌سندكردنی بوددجه به‌سه‌رماندا تێپه‌رێت.
گوتیشی: كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتم له‌به‌رده‌ستدایه له‌سه‌ر سه‌لیم جبووری،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وخودی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رده‌وام بن،ئه‌وا ئه‌و به‌ڵگانه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌خه‌مه نێو بازاڕی میدیاكانه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بریارێكی دژ به هه‌ر یه‌ك له شاخه‌وان عه‌بدوڵلا، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سیروان عهبدوڵلائیسماعیل، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی و مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ركرد،له بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌ره‌شه‌ی ده‌ركردن له‌و سێ په‌رله‌مانتاره كراوه كه پابه‌ند نه‌بوون به دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌و داواش كراوه لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت تا ئاستی سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتیان له‌په‌رله‌مانی عێراق.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.