سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، هیچ بره پاره‌یه‌ك بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌هاتووه ئه‌و پاره‌یه‌ش كه‌هاتووه له بانكی مه‌ركه‌زییه له هه‌ولێر.
نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ7-2-2018 له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و كومیسون بو دیاری كردنی رۆژێك بو هه‌ڵبژاردن بۆ رۆژنامه‌نوسان دوا و گووتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كاری بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن كرا و راشگه‌یاند: ده‌بێ راوێژی زیاتر بكه‌ین بو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رۆژی هه‌ڵبژاردن بگه‌یننه رێككه‌وتن .
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له لایه‌ن به‌غداوه هاتووه بانكی ناوه‌ندی گووتی: هیچ بره پاره‌یه‌ك بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌هاتووه ئه‌و پاره‌یه‌ش كه‌هاتووه له بانكی مه‌ركه‌زییه له هه‌ولێر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.