تووڵه سه‌گێكی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به 50 هه‌زار دۆلار كه ده‌كاته 5ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشرا و كڕیارهكهشی كوردێكی باكووری كوردستانه، خاوه‌نی سه‌گه‌كه‌ش یه‌كێكه له ئاغاكانی میراوده‌لی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر.
سه‌گی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، به یه‌كێك له ده‌گمه‌نترین و جیاوازترین سه‌گه‌كان داده‌نرێت، جگه له‌وه‌ی به‌خێوكردنی بووه‌ته حه‌ز و خولیای چه‌ندین كه‌س، له هه‌مان كاتیش‌دا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی و ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ڕوسیا و ئه‌رمه‌نستان و ئه‌فغانستان و توركیا و لوبنان و ئێران ده‌كرێت.
تایبهمهندییهكانی سه‌گی پشده‌ر ئه‌وه‌یه به ئاسانی ماڵی ده‌كرێت و زووتر گوێڕایه‌ڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها باڵای به‌رز و درێژ و بێمووه، واته مووه‌كانی درێژ نییه، شه‌ڕه‌كه‌ره و دڕن، هه‌روه‌ها به‌هێزن و زیرهكشن، هاوكات چاویان تیژه و بینین و بۆنیان زیاتره له سه‌گی تر.
شیاوی باسه له كاتی ئێستاشدا خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر روویان كردۆته بازرگانیكردن به سه‌گ و شوێنی تایبه‌تییان بۆ ئه‌م سه‌گانه كردۆته‌وه‌و هه‌موو پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كردوون.
هه‌فتانه‌ش دوو جار شه‌ڕه سه‌گ له ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌نجام ده‌درێ و پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌ش خه‌ڵكانێك پاره بۆ براوه‌ی سه‌گه‌كان داده‌نین ،له هه‌مانكاتیشدا خه‌ڵكانێكی زۆر له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئاماده‌ی بینینی ئه‌م یارییه ده‌بن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.