ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستان و ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر ڕووی تێ ده‌كه‌ن، خه‌ڵك به ده‌گمه‌ن ئه‌م زانیارییانه له‌باره‌یه‌وه ده‌زانن.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند زانیارییه‌كی وردن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌شكه‌وته:
مانای وشه‌ی "شانه‌ده‌ر":
شانه‌ده‌ر بریتییه له دوو وشه‌ی لێكدراوی "شانه" كه به مانای خانه دێت، "ده‌ر" كه به مانای كرانه‌وه یان ده‌رگه دێت كه ده‌كاته "ده‌رگه‌ی خانه"، له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌شدا باس ده‌كرێت كه بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه، چونكه له شانه‌ی هه‌نگ ده‌چێت.
بۆچونێكی تر هه‌یه كه ناوی شانه‌ده‌ر بۆ ئه‌و دێیه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه لێیه‌وه نزیكه. بۆچونێكی لاوازیش هه‌یه كه ده‌ڵێ، وشه‌ی شانه‌ده‌ر به مانای شوێنی خۆ حه‌شاردانی پاشا‌كان دێت "شاهان _ ده‌ر".
شوێنی جیۆگرافیی ئه‌شكه‌وته‌كه:
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ده‌كه‌وێته چیای "برادۆست"ی سه‌ر به شارۆكه‌ی مێرگه‌سۆر كه به دووری 145كم ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر، له ڕۆژئاوای ئه‌م ئه‌شكه‌وته زێی گه‌وره هه‌یه كه به 3 كم لێی دووره، له ڕۆژهه‌ڵاتیشی مێرگه‌سۆر هه‌یه، له باشوری رۆژهه‌ڵاتی دێی شانه‌ده‌ره كه 4كم لێی دووره، 42 كم له خه‌لیفانه‌وه دووره، 822م له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه.
سروشت و به‌رزی و نزمی ئه‌شكه‌وته‌كه:
شانه‌ده‌ر ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی نیمچه دۆڵی، پێشه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه كه شێوه‌ی سێگۆشه‌یه به‌رزییه‌كه‌ی 18م و پانییه‌كه‌ی 25م، تیشكی خۆر زۆر به ئاسانی دێته ژووره‌وه، هه‌ر چه‌نده به‌ره‌و باكور بڕۆین ته‌سك ده‌بێته‌وه، له ده‌رگه‌ی ناوه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌بێ له سه‌ر سك پاڵكه‌ویته سه‌ر زه‌وی و ئینجا بچیته ژووره‌وه، له ده‌رگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه دار و دره‌خت و گژوگیای لێیه، چیای پێرس و گوندی نه‌زاری ده‌كه‌ونه به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه.
بۆچی به لانكه‌ی ژیان داده‌نرێت؟
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر به لانه‌ی شارستانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ داده‌نرێت، به كۆنترین لانه‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت، چه‌ند بیروڕایه‌ك هه‌یه ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ژیان سه‌ره‌تا له شانه‌ده‌ر ده‌ستی پێ كردووه و بڵاو بووه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌كانی تری دنیا.
10 په‌یكه‌ری ئێسكی دۆزراونه‌ته‌وه كه گوازرانه‌وه بۆ "متحف العراقی" له به‌غدا و مۆزه‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێك له‌و په‌یكه‌ره ئێسكییانه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 45 هه‌زار ساڵ پێش زاین، ئه‌مه‌ش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر پێش60 هه‌زار ساڵ مرۆڤی نیانده‌رتاڵی تێدا ژیاوه، بۆیه به‌لانكه‌ی ژیانی مرۆڤ داده‌نرێت
سه‌رچاوه / وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.