به مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان به گرنگییه‌وه باسیان له هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی زیاتری نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان كرد، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانیش لای خۆیانه‌وه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌یان به‌گرنگ وه‌سفكرد و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وامییان هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له دانانی به‌رنامه‌ی كار و كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و گرنگیدانى زیاتر به‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكییه‌وه هه‌یه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه باسكردن بوو له پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردبوو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌مه 7-2-2018، له ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌و بابه‌تی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
له كۆتایشدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان، به‌گرنگه‌وه باسیان له‌پڕۆژه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و بڕیاردرا به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام كار بكرێت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.