سەرۆککۆماری ئێران رەخنەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە عەفرین گرت و پێیوایە هیچ ئەنجامێکی نابێت، رووحانی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەوبارەوە ئاشکراکرد و گوتی: ئێمە ئەو کارە بە راست نازانین و پێمانخۆشە هەرچی زووترە کۆتایی بێت.
حەسەن رووحانی ، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی ساڵانەیدا لەبەشێکی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین و رایگەیاند: "ئێران پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رووسیا و تورکیا هەیە ، بەڵام هەڵوێستی بنەڕەتی ئێمە ئەوەیە کە چوونی سوپای وڵاتێک بۆ نێو خاکی وڵاتێکی دیکە دەبێ بە مۆڵەتی حکومەت و رەزامەندی خەڵکی ئەو وڵاتە بێت.
ئەگەر خەڵک رازی نەبن و حکومەت رێگەی نەدابێ، ئێمە ئەو کارە بە راست نازانین و پێمانخۆشە هەرچی زووترە کۆتایی بەو ئۆپەراسیۆنە بهێندرێت. چونکە هەم برایانی تورکی ئێمە لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەکوژرێن و هەم خەڵکی بەرامبەر و کوردەکان دەکوژرێن، ئەو ئۆپەراسیۆنە هیچ ئەنجامێکی نابێت".
گوتیشى: كوژرانى كورد و تورك لهو شهڕهدا بێ سووده.
ئێوارەی رۆژی شەممە 20-1-2018 وێڕای تۆپبارانی چڕ، سوپای تورکیا بۆ یەکەمجار بە فڕۆکەی جەنگی دەستی بە بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی یەپەگە لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان کرد. بەپێی راگەیێندراوی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکە لە کاژێر 5:00ی ئێوارەی رۆژی 20-1-2018 دەستیپێکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.