له ئه‌نجامى ده‌ستڕێژى فیشه‌ك ئه‌مرۆ هاوڵاتییه‌ك له ناو بازارى شارۆچكه‌ى رانییه گیان له ده‌ست ده‌دات و بكوژه‌كه‌ش دان به تاوانه‌كه‌یه‌وه ده‌نێت
سه‌رچاوه‌یى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى رانییه به دهژگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ئەمڕۆ بەرواری ( ٦ / ٢ / ٢٠١٨ ) دوای ئەوەی هەواڵێکی تەقەکردنمان پێگەیشت لە نزیک بازاڕی قولە لە شاری ڕانیە لەگەڵ دەرچونی مەفرەزەکانمان بۆ شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت هاوڵاتیێکی تەمەن ( ٣٧ ) ساڵ لە ڕەگەزی نێر بەناوی ( س . ع ) دانیشتوی گوندی بۆسکێن سەر بە قەزای ڕانیە لەلایەن کەسێک بەناوی ( ع . م ) تەمەن ( ٢٩ ) ساڵ دانیشتوی هەمان شوێن بە چەکی جۆری کڵاشنکۆف هێرشی کردووەتە سەر و چوار فیشەک بەر جەستەی کەوتووە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه كرد بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کردوه‌و دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و لە شوێنی ڕوداوەکەش دەستگیرا بەسەر چەند قەوانێکی تەقیو لە جۆری کڵاشنکۆف. تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکاری دادوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی.
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ بکوژەکە لەبەردەمی پۆلیس و لێکۆڵەری دادی ناوبراو دانی ناوە بە تاوانەکەی ڕوداوەکەی گەڕاندەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی. دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە ڕێکخرا و بکوژەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە . لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە .
ئامادەکرنی /شکۆ کە ناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.