ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق له نێو په‌رله‌مان رێز له داواكاریییه‌كانی كورد ناگرن،رێگامان نه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌ی یاسای بوددجه‌ی گشتی بخوێندرێته‌وه‌و چوومه به‌رده‌م لێژنه‌ی دارایی پرۆژه‌كه‌م لێسه‌ندن و فه‌شه‌لمان به دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان هێنا.
سیروان سیرینی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووكدا نووسیویه‌تی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق له نێو په‌رله‌مان رێز له داواكاریییه‌كانی كورد ناگرن، رێگامان نه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌ی یاسای بوددجه‌ی گشتی بخوێندرێته‌وه‌و چوومه به‌رده‌م لێژنه‌ی دارایی پرۆژه‌كه‌م لێسه‌ندن و فه‌شه‌لمان به دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان هێنا و ناچار دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.