Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:50

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوای کردووەپشکی 14%ـی بودجە بدرێتە کوردستان

له‌ بودجەی‌ گشتی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2018
کوردستان TV
#7
100%


ئەندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوای كردووه پشكی 14%ـی بودجە بدرێتە هەرێمی كوردستان.

زانا رۆستایی‌، ئەندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندووە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، داوای كردووە لە حكومەتی‌ ناوەندی‌ لە بودجەی 2018 بڕی 10 تریلیۆن دینار  وەكو پشكی  كورد بدرێتە هەرێمی كوردستان. ئەو رێژەیەش نزیكە لە 14%ـی‌ بودجەی‌ گشتی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2018.

زانا رۆستایی گوتیشی: ئەو بڕە پارەیە لە لایەن عێراقەوە كە سندوقی نێودەوڵەتیی دراو بۆ هەرێمی كوردستانی دیاری كردووە، بریتییە لە 14%ـی‌ بودجەی‌ عێراق، ئەمەش لە كاتێكدایە كورد داوای‌ پشكی‌ 17% دەكات و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش داوا دەكات لەسەر بنەمای‌ رێژەی‌ دانیشتووان پشكی‌ هەرێمی‌ كوردستان دیاریبكرێت.

شایەنی باسە ئەمرۆ بەهۆی بایكۆت و نارەزایی پارلەمانتارە كوردەكان لەسەر پشكی كورد لە بەدجەی عێراق بۆ ساڵی 2018 ،  جارێكیتر كۆبوونەوەی په‌رلەمان لەبارەی خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پرۆژە یاسایە دواخرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.