Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:38

به‌ڤیدیۆ/ له‌ هه‌ولێر 2 منداڵ به‌ رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا

ته‌رمی منداڵه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌
له‌ هه‌ولێر 2 منداڵ به‌ رووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌زنه‌ - به‌حركه‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری سۆناتا به‌ خێراییه‌كی زۆر رێده‌كات و له‌ 2 منداڵ ده‌دات و به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ ده‌ست به‌جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

راشیگه‌یان كه‌ دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و ته‌رمی منداڵه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كردووه‌و ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.