Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:05

مه‌سرور بارزانی: دەزگای خێرخوازی بارزانی بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی ئاوارە و لێقەوماوان

مەسروور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی
مه‌سرور بارزانی: دەزگای خێرخوازی بارزانی ماڵێكە بۆ ھەمووان و بەردەوام دەبێت لە ھاوكاریكردنی ئاوارە و لێقەوان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/2/2018 به‌ ئاماده‌بوونی مەسروور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەكی زۆر لە كونسوڵخانەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، یەكەم كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی دەزگای خێرخوازی بارزانی له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد .

له‌ كۆنفڕانسه‌دا مەسروور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: دەزگای خێرخوازی بارزانی ماڵێكە بۆ ھەمووان و بەردەوام دەبێت لە ھاوكاری كردنی ئاوارە و لێقەوماوان.

مەسروور بارزانی رایگەیاند: دەزگای خێرخوازی بارزانی لە فەرموودەیەكی بارزانی نەمر، سەرچاوەی گرتووە كە دەڵێت (شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت) بارزانی نەمر كە لە ھەموو ژیانی خۆی ھەوڵیدا خزمەت بە گەلەكەی و مرۆڤایەتی بكات، ئێمەش ھەوڵماندا دوای ئەویش ئێمە ھەستمان بەوەكرد ئەركی ئێمەیە درێژەپێدەری رێبازی ئەو مرۆڤە مەزنە بین، دەزگایەك بەناوی بارزانی نەمر دابمەزرێنین، لە ژێر فەرمان و رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی، لە ساڵی 2005 دەزگای خێرخوازی بارزانیمان دامەزراند، بەو ھیوایەی ئەو دەزگایە ببێت بە سەكۆ و ماڵێك بۆ ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە ھاوكاری ھەیە.

سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی راشیگەیاند: دەزگای خێرخوازی بارزانی باوەشی بۆ ھەموو ئەو كەسانە كردووەتەوە كە لە ترسی تیرۆر و ھەڕەشەی كوشتن، شوێنەكانی خۆیان بەجێھێشتووە و روویان لە كوردستان كردووە، ھەروەھا ئەوانەی كە لە نەبوونی ئازادی روویان لە كوردستان كرد تا بە ئازادی بژین، دەزگای بارزانی بە ھانای ھەموو ئەو كەسانە دەچێت كە پێویستیان بە ھاوكاری ھەیە، بەبێ جیاوازی ئاینی و مەزھەبی و بیروبۆچوونی سیاسی.

لەبارەی دۆخی خەڵكی سڤیل لە عەفرین، مەسروور بارزانی، رایگەیاند: داوا لە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەكەین ئاسانکاری بکەن بۆ ئەوەی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بتوانێت هاوکاری پێشکەش بە خەڵکی سڤیلی عەفرین بکات.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند: لەکاتی رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و بوومەلەرزەکەی گەرمیان دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر هاوکاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە و شاری کەرکووك و شارۆچکەی خورماتووی کرد.

گوتیشی: هەرچەندە دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر داوایکرد، هاوکاری پێشکەش بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکات لەکاتی روودانی بوومەلەرزەکەی ساڵی رابردوو، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران رێگەیان پێنەدرا. 

هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا دەستخۆشی لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و رایگه‌یاند: زۆر پرۆفیشناڵانە توانیویانە کار بکەن و وەک ڕێکخراوێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگیرێن کە ئەوەش دان پێدا نانێکە بۆ هەموو ئەو کارانەی دەزگاکە توانیویەتی بیکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.