Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:00

یەکەم کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی دەزگای خێرخوازی بارزانی له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێکرد

له‌ ساڵی 2005 له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌
یەكەم كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی دەزگای خێرخوازی بارزانی له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/2/2018 به‌ ئاماده‌بوونی مەسروور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەكی زۆر لە كونسوڵخانەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، یەكەم كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی دەزگای خێرخوازی بارزانی له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد .

لەو كۆنفڕانسەدا كاروچالاكییەكانی دەزگاكه‌ لە ساڵی 2017 بە داتا ده‌خرێته‌روو، ھەروەھا ناساندنی دەزگاكه‌ ده‌خرێته‌روو و دیكۆمێنتاری كاروچالاكییەكانی دەزگا پێشاندەدرێن".

چالاكییەكانى ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ساڵ دوای ساڵ جیاوازتر و بەرفراوانتر بوونە، جگە لە كوردستان و عێراق لە شوێنی دیكەش ھاوكاری ئاوارە و لێقەوماوانمان كردووە، مەزەندە دەكرێت تا ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن كەس لە دەزگای خێرخوازی بارزانی سوودمەند بووبن، ئەوە لەكاتێكدایە خەڵك ھەیە چەندین جار سوودمەندبووە".

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دەزگایەکی ناحكومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە، له‌ ساڵی 2005 له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی ده‌زگا ده‌كات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.