Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:35

له‌ سلێمانی ژنێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

پۆلیس تا ئێستا هۆكاری خۆ خنكاندنه‌كه‌ی ئه‌م ئافره‌ته‌ی نه‌زانیووه‌
له‌ سلێمانی ژنێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: شه‌وی 4-2-2018، ژنێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌ گوندی ئه‌ڵمانی له‌ شاری سلێمانی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا .

راشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌ شاری سلێمانی كراو لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكرووه‌ .

له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و هاوڵاتییه‌ ناوی ( م ، ه ، ح ) له‌ دایكبووی ساڵی 1989 بووه‌ و دانیشتوی گوندی ئه‌ڵمانییه‌ له‌ شاری سلێمانی .

به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس تا ئێستا هۆكاری خۆ خنكاندنه‌كه‌ی ئه‌م ئافره‌ته‌ی نه‌زانیووه‌ .

شایه‌نی باسه‌ دوێنیش پیاوێكی ته‌مه‌ن 59 ساڵ له‌ گه‌ره‌كی زێرینۆك له‌ سلێمانی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌ و تاوه‌كو ئێستا هۆكاری خۆ كوشتنه‌كه‌ی بۆ پۆلیسی سلێمانی ده‌ر نه‌كه‌وتووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.