وا بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:45 خوله‌كی پێش نیوه‌رۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 بكات.
له‌و باره‌یه‌وه "ئه‌شواق جاف" په‌رله‌مانتاری كورد له فڕاكسیۆنی پارتى به ده‌زگای سه‌ته‌لایتى كوردستانی راگه‌یاند: پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان به یه‌كه‌وه كاتژمێر 10 كۆده‌بنه‌وه و داواش كراوه تا دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان هیچ په‌رله‌مانتارێكی كورد نه‌چێته دانیشتنی هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه.
گوتیشی: ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 ده‌كرێت و ده‌خرێته خشته‌ی كاره‌وه.
ئه‌شواق جاف راشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كه له خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستاندا نییه بۆیه ئێمه هه‌ر 5 فڕاكسیۆنه‌كه‌ی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستین، ئه‌و یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌شمان په‌یامێكی گه‌وره‌و گرینگه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بۆ خودی عه‌بادیش كه ئێمه وه‌ك كورد پێداگرین له‌سه‌ر مافی ره‌وای كورد له بودجه‌ی عێراق.
ئه‌شواق جاف گوتیشی: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ین ئه‌وا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران به‌شدار ده‌بین و له ناو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیشدا جه‌خت له‌و 9 خاڵه ده‌كه‌ینه‌وه كه فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان به یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێك كه‌وتوون و وێنه‌ی ئه‌و 9 خاڵه‌شمان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناردووه .
هه‌روه‌ها گوتیشی به پێی ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی من، په‌رله‌مان ئیراده‌ی نییه مافی گه‌لی كورد بدات نه له مووچه‌و نه له بودجه‌و نه له مافه‌كانی پێشمه‌رگه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێمه به‌رگری ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ سه‌ندنی ئه‌و مافه كه حه‌قی یاسایی خۆمانه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌زانین په‌رله‌مان هیچ كات عادل نه‌بووه به‌رامبه‌ر به كورد و مافی ئه‌وه‌شی پێنه‌دراوه بودجه زیاد بكات ته‌نیا ده‌توانێت كه‌می بكاته‌وه‌و ئاڵوگۆرو كه‌م و زیادی به‌شه‌كانی بودجه بكات كه دیسانه‌وه بۆ كورد ئه‌وه ناكات.
ئه‌شواق جاف گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره ئێمه هه‌وڵماندا به‌ر له دانیشتنی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای بودجه عه‌بادی بێت بۆ په‌رله‌مان به‌ڵام پێداگریمان بۆ ئه‌وه سوودی نه‌بوو عه‌بادی و په‌رله‌مان و چه‌ند لایه‌نێك رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان كردبوو تا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به زوویی تێپه‌رێنن كه ئه‌وه‌ش فێڵێكی گه‌وره بوو به ئاشكرا له كورد كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.