Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:17

ئه‌مریکا و ئه‌رژه‌نتین رێککه‌وتوون که‌ رێگریی له‌ چالاکی حزبوڵڵای لوبنان بکه‌ن

حزبوڵڵا چه‌ندین تۆڕی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی له‌ ئه‌مریكای لاتین هه‌یه‌
ئه‌مریكا و ئه‌رژه‌نتین رێككه‌وتوون كه‌ رێگریی له‌ چالاكی حزبوڵڵای لوبنان بكه‌ن
کوردستان TV
100%

ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌رژه‌نتین رێككه‌وتوون تا به‌ هاوكاریی یه‌كتر سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی حزبوڵڵای لوبنان له‌ ئه‌مریكای لاتین وشك بكه‌ن.

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌رژه‌نتین رۆژی رابردوو له‌ گفتوگۆیه‌كی هه‌واڵیی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند حزبوڵڵا چه‌ندین تۆڕی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی له‌ ئه‌مریكای لاتین هه‌یه‌ و ئێمه‌ ده‌بێت هێرش ببه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و تۆڕانه‌ و له‌ناویان ببه‌ین.

پێشتر هه‌واڵێك بڵاوكرابووه‌وه‌ كه‌ ریكس تیله‌رسن به‌نیازه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكای لاتین له‌گه‌ڵ هاوتاكانی خۆی ده‌رباره‌ی پێگه‌ی ئێران و گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك حزبوڵڵای لوبنان له‌م ناوچه‌یه‌دا دانووستان بكات.

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆچبه‌رانی لوبنانی ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ئه‌رژه‌نتین به‌سه‌ر ده‌به‌ن و پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌مریكی چه‌ندینجار هۆشدارییان دابوو كه‌ ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ حزبوڵڵای لوبنان له‌ رێگه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكای لاتین چالاكی و بازرگانی نایاسایی ئه‌نجام بدات.

نیگه‌رانیی هه‌ره‌ قووڵی ئه‌مریكا له‌ چالاكیی گروپه‌كانی له‌مجۆره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بازرگانی وه‌ك ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و قاچاغی مرۆڤ و كاڵا و هه‌روه‌ها سپیی كردنه‌وه‌ی پاره‌ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ حزبوڵڵای لوبنان.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.