پەرلەمانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتوو دەدات.
موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان راگەیاند: سبەی پەرلەمانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتوو دەدات.
گوتیشی: ئەو لیژنەیە گرنگە بۆ ئەوەی ئەو رووداو و پێشێلکارییانە دیاری بکات، کە لە خورماتوو روویانداوە، ھەروەھا ئەو کەسانەش دەستنیشان بکات، کە لەو رووداوانە بەرپرسیارن.
لهلایهكی دیكهشهوه خۆشەوی خەلیل، پەرلەمانتار لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: "لە خشتەی كۆبوونەوەكەی دوێنێ شەممە 3/2/2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بابەتی دیاریكردنی ئەندامانی لێژنەی لێكۆڵینەوە، لەسەر ڕووداوەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەری خورماتوو هەبوو، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان، كۆبونەوەكە دوا خرا.
جەختی كردەوە: ئەگەر بزانین لە كۆبوونەوەی داهاتوودا دەنگ بە ئەندامانی لێژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكانی خورماتوو دەدرێت، ئەوا بەشداری كۆبوونەكەی دەكەین و دەنگ بە ئەندامانی ئەو لێژنەیە دەدەین كە لە كورد و لایەنەكانی تریش پێكدەهێنرێت.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایهنێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو داو دەستیان بە سەر ئهو ناوچانهدا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سهربارى ئهوهى چهندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان لهو ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.