Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:31

گۆرانییه‌ک بۆ ژنانی عه‌فرین

پێشكه‌شیده‌كات به‌و ژنانه‌ی كه‌ سنووری ره‌گه‌زییان به‌زاندووه‌
کوردستان TV
100%


بۆ پشتیوانی له‌  خه‌باتی ژنانی عه‌فرین  ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " چیمه‌ن ره‌حمانی "  گۆرانییه‌كی له‌ ژێر ناوی " كورده‌ ژن " بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاشكرایده‌كات كه‌ گۆرانییه‌كه‌ی پێشكه‌شده‌كات به‌و ژنانه‌ی كه‌ به‌ربه‌ست و سنووری ره‌گه‌زییان به‌زاندووه‌ و مانایه‌كی نوێیان له‌ ژنبوون هێناوه‌ته‌ ناو فه‌رهه‌نگی جیهانییه‌وه‌ .

ژنه‌ شاعیری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " سیمین چایچی " تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیوه‌ و هونه‌رمه‌ند " سامان یه‌زدانپوور" یش ئاوازی بۆ داناوه‌ .

جێی باسه‌ چیمه‌ن ره‌حمانی  كچی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی  شاری كرماشان ( یه‌دوڵا ره‌حمانی ) ه‌ ، پێش ئه‌و گۆرانییه‌ش دوو گۆرانی دیكه‌ی وتووه‌ ، یه‌كێكیان له‌ باره‌ی كێشه‌كانه‌ ژنه‌ به‌ ناوی ( یه‌ك له‌ هه‌زاران ) و دووه‌میشیان گۆرانییه‌ك بوو بۆ به‌رخودانی كۆبانی بڵاویكرده‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.