لهسهر دانانی كاندێكێك له لهندهنی پایتهختی بهریتانیا، بۆ هاوپهیمانێتی بۆ دیموكراسی و دادپهروهری، كێشه و گیروگرفت دروست دهبێت، لهمبارهیهوه، سهرچاوهیهكی ناو كۆبوونهوهكه زانیاری زیاتر ئاشكرادهكات.
كەمێك لەمەوبەر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، كێشەو گیروگرفت لەسەر دانانی كاندیدێكی بەرهەم ساڵح بۆ لەندەن لەناو هاوپەیمانێتی بۆ دادپەروەری دەستی پێكرد.
ماڵپەڕی مەوداپرێس، لە زاری سەرچاوەیەكەوە، بڵاویكردووەتەوە: "بەرهەم ئەحمەد ساڵح كەسێكی بەناوی رێبوار هەژار هەموو جۆرە ئیمكانیاتێكی داوەتێ وەكوو پارە و دەسەڵات، لەگەڵ ئەوەی ئەم كوڕە پێشتر تەنها كامێرەمانێك بووە و هیچ پێگەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسیی نە لەكوردستان و نە لێرە نەبووە.
ئاشكراشیكردوە: بۆ ئەوەی ئەم كۆبوونەوەی ئەمرۆ بكرێت، رێبوار خەڵكی هێناوە لەشارەكانی دیكەوە لەسەر مەسرەفی هاوپەیمانێتی بۆ ئەوەی پشتیوانییەك بۆ خۆی دروستبكات و دەیەوێت پێگەی زیاتر بەكاربهێنێت.
سەرچاوەكە، وتوشیەتی: رێبوار، بەڵێن بەم و بەو دەدات بیانكاتە پەرلەمانتار لەهەرێم و بەغدا و بەوەش خەڵكێكی ساویلكەی لەخۆی كۆكردۆتەوە، هەموو ئەم گەندەڵییانەی رێبوار هەژار بە بەرهەم ساڵح وتراوە و ئەویش نازانین چ پەیوەندییەكیان لەگەڵ یەك هەیە بێدەنگی لێكردووە.
راشیگەیاند: ئەمرۆ بەشێكی زۆری هاودیدان بایكۆتی كۆبوونەوەكە دەكەن و بێدەنگی هەڵدەبژێرن تاكاتی كۆنگرە.
لەكۆتاییدا، ئەو سەرچاوەیەی مەوداپرێس، باسی لەوەشكردوە كە، بەهۆی ئەوەی ئەو چەند كەسە قسە لەسەر نا دیموكراسی و نا دادپەروەری دەكەن، پێیان دەوترێت كۆنە یەكێتییەكان و دڵیان بۆ یەكێتی لێدەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.