دەزگای خیرخوازیی بارزانی (BCF) بڕیارە سبەی دووشەممە 5/2/2018، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ببەستێت و تێیدا پوختەیەک لە کار و چالاکییە مرۆییەکانی لە ساڵی 2017 بخاتە ڕوو.
بەپێی بانگھێشتنامەیەکى دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بڕیارە کاتژمێر 9:30 خولەکی سبەی دووشەممە 5/2/2018، لە ھۆڵی (سەعد عەبدوڵا) لە شاری ھەولێر، دەزگاکە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ببەستێت و لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تۆکمەدا، بە ئامار و داتا، پوختەیەک لە کار و چالاکی و ئەو خزمەتانەی لە ماوەی ساڵی 2017دا بۆ خەڵکی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران ئەنجامیان داوە، بخاتە ڕوو.
هەر بەپێی بەرنامەی کاری کۆنفرانسەکە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وتارێک پێشکەش دەکات.
دواتر لە بڕگەکانی دیکەی کاری کۆنفرانسەکەدا چەند وتار و ڕاپۆرت و پانۆراما لەبارەی کار و چالاکییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشکەش دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.