وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگهیاند رێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لە کوردستان، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە کەمە.
د.رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 4/2/2018، بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رای گەیاند: خۆشبەختانە ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ھەرێمانەی جیھان، کە رێژەی تووشبووان بە شێرپەنجە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی جیھان تێیدا کەمە.
وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ساڵی رابردوودا 4 ھەزار 808 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بە بەراورد بە ساڵی 2016 رێژەی توشبووان بە شێرپەنجە کەمی کردووە.
ههر له رێورهسمهكهدا وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان گوتی: پێویستە ھاوڵاتیان خۆیان بپارێزن، لە تووشبون بە نەخۆشییەکە، ئەویش لە ڕێگەی دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و بەکارھێنانی مادە کحولییەکان و خواردنە لە قتوونراوەکان.
له بارهی وردبینی موچهی فهرمانبهران د.رێکەوت حەمە رەشید گوتی: لیژنەکانی حکومەتی عێراق، بەردەوامن لەوردبینی و لە پاش تەواوبوونی کارەکانیان لیژنەی باڵای حکومەتی بەغدا، کارەکانی دەدات بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ خەرجکردنی مووچە.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی بەغدا، خۆیان بەتەنھا وردبینی لەلیستی مووچەی فەرمانبەران، دەکەن و ئەوان تەنھا ڕۆڵی ئاسانکارییان بۆ لیژنەکە بینیوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ژمێریار و ئیدارییەکانی فەرمانگەو دەزگاکانی سەر بە وەزارت کردووە کە ھەماھەنگ و ئاسانکار بن بۆ کاری لیژنەکان".
رێکەوت حەمەرەشید، جەختیکردەوە، ھیچ وادەیەکی دیاریکراو نەوتراوە، بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.