Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:08

رێکخراوی فه‌تح خوازیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل

كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستین
رێكخراوی فه‌تح خوازیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل
کوردستان TV
100%

رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستین ناسراو به‌ فه‌تح گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی تا به‌خێرایی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بپچڕێنێت، به‌تایبه‌تیی بواری ئه‌منیی.

كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستین به‌ رێبه‌رایه‌تیی مه‌حمود عه‌بباس له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له‌ رامه‌ڵڵا، داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كرد تا به‌خێراترین كات په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسڕائیل بپچڕێنێت.

ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كردووه‌ تا به‌ داڕشتنی پلانی نوێ له‌ بواره‌كانی سیاسیی و ئابووریی و هه‌موو بواره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریی و هه‌روه‌ها بواری ئه‌منیی، خۆی له‌ ئیسڕائیل جیا بكاته‌وه‌.

بڕیاری ئه‌م هه‌وڵه‌ جیددیه‌ی فه‌تح بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌ به‌رامبه‌ر  هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر به‌ فه‌رمی ناسینی ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ مه‌حمود عه‌بباس له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی فه‌ڵه‌ستین دوو به‌رپرسیارێتیی له‌ ئه‌ستۆیه‌، كه‌ بریتین له‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی و رێبه‌رایه‌تیی رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستین ناسراو به‌ فه‌تح.

 


سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.