ڕۆژێك گرانی وقات وقری و ووشكه ساڵی ڕوو له‌دارستانیك ده‌كات نه ئاو ماوه نه خواردن، داره‌كان ووشك بوون ،بۆیه ئاژه‌ڵه‌كان هه‌موویان كۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بارودۆخه بدۆزنه‌وه .
مه‌یموون پێشنیاری بۆشێر شای دارستان كرد ووتی گه‌وره‌م ئه‌وه‌ی ڕووی ده‌دات هه‌مووی له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه و گوناهی خۆمانه بۆیه پیشنیار ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی زوڵم گوناهی كردووه با له‌به‌رده‌م هه‌مووان پێ له‌گوناهه‌كه‌ی خۆی بنێت و له‌به‌رده‌م هه‌مووان تۆبه بكات تاخوا لێمان خۆش بێت و به‌زه‌یی پیمان بێته‌وه‌و بارانمان بۆ ببارێنێت.
شێر بیرۆكه‌كه‌ی به‌دڵ بوو بۆیه ووتی من یه‌كه‌م كه‌س باس له‌گوناهی خۆم ده‌كه‌م وتۆبه ده‌كه‌م ووتی: ڕۆژێك مامزێكم بینی شیری به‌مناڵه‌كانی ده‌دا له‌ناكاو په‌لاماری مامزه‌كه‌م دا‌و له‌به‌چكه‌كانی جیام كرده‌وه و خواردم هه‌رچه‌نده برسیشم نه‌بوو، به‌راز به‌هه‌موو ده‌نگی هاواری كرد ووتی: گه‌وره‌م ئه‌وه شتێكی ئاساییه تۆ هه‌ڵه‌ت نه‌كردووه‌هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانیش پشتیری قسه‌ی به‌رازیان كرد ووتیان ئاساییه گه‌وره‌م.
پاشان نۆره‌ی پڵنگ هات ووتی ڕۆژێك له‌كاتی یاری كردن هه‌ر به‌هه‌وه‌س كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵم كوشت ،هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان ووتیان ئه‌مه نه‌گوناهه‌و نه‌هه‌ڵه‌یه شتێكی ئاساییه.
پاشان فیل ووتی: ڕۆژێك منیش كۆمه‌ڵێك داری گه‌وره‌م به‌رداوه كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵ كه‌وتنه ژێری و مردن ،ئاژه‌ڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه هاوریان كرد ووتیان گه‌وره‌م ئه‌مه قه‌زاو قه‌ده‌ر بووه هیچ گوناهی تۆ تیدانیه.
پاشان نۆره‌ی كه‌روێشك هات زۆر بیری كرده‌وه تاگوناهێك بدۆزێته‌وه ئه‌نجامی دابێت ووتی: به‌ڵێ جارێكیان بیرم دێت له‌دارستان ده‌ڕۆیشتم قاچم كه‌وته سه‌ر مێرووله‌یه‌ك وكووشتم به‌ڵام به‌نقه‌ست نه‌بوو ئاگادار نه‌بووم.
هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان به‌یه‌ك ده‌نگ ووتیان: ئای هاوار له‌م تاوانه گه‌وره‌یه تۆ گوناهێكی زۆر گه‌وره‌ت كردوه‌ه تۆ هۆكاری ئه‌م قات و قریه‌ی كه‌به‌سه‌رماندا هاتووه تۆ مێرووله‌یه‌كت به‌ناهه‌ق كوشتووه ده‌بێ سزا بدرێیت پاشان هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر كه‌رویشكی به‌سته‌زمان و كوشتیان و پارچه پارچه‌یان كرد.
ن/ م.ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.