Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:03

په‌نتاگۆن له‌باره‌ی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ رووسیه‌که‌ وه‌ڵامی مۆسکۆ ده‌داته‌وه‌

په‌نتاگۆن: هیچ چه‌كێكی دژه‌ فڕۆكه‌مان نه‌داوه‌ته‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا
په‌نتاگۆن له‌باره‌ی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ رووسیه‌كه‌ وه‌ڵامی مۆسكۆ ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا په‌نتاگۆن وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی رووسیا ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌ هیچ چه‌كێكی دژه‌ فڕۆكه‌مان نه‌داوه‌ته‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا.

ئه‌دریان رانكین، گوته‌بێژی پێنتاگۆن به‌ ئاژانسه‌ رووسییه‌كانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مریكا هیچ جۆره‌ چه‌كێكی دژه‌ مووشه‌كی نه‌داوه‌ته‌ هاوپه‌یمانانی له‌ سووریا. 

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌ چالاكیان نیه‌ كه‌ فڕۆكه‌ رووسییه‌كه‌ی لێ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌. 

دوێنێ 3ی شوباتی 2018 سه‌رچاوه‌كانی نێو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی رووسی و كوشتنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان راگه‌یاند: فرانتس كلینتسڤیچ جێگری به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی و ئاسایشی رووسیا رایگه‌یاند: ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی فڕۆكه‌ی سوخۆ 25ی له‌ باكووری رۆژئاوای ئیدلب پێ خراوه‌ته‌خواره‌وه‌، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ رێگه‌ی وڵاتی سێیه‌مه‌وه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان.

فرانتس كلینتسڤیچ جێگری به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی و ئاسایشی رووسیا رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی فڕۆكه‌ رووسییه‌كه‌یان خسته‌خواره‌وه‌، به‌ تووندی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.