پۆلیسی توركیا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند: كه 82 كه‌سی له چه‌ندین شوێنی جیاجیای ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ستگیر كردووه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێكراوه به‌نیاز بوونه بڕۆنه پاڵ چه‌كدارانی داعش.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیی، 77 كه‌س له ده‌ستگیركراوان كه‌سانی بیانی بوونه، به‌ڵام ئاشكرا نه‌كراوه كێن و هاووڵاتیی كام وڵاتن.
ده‌ستگیر كردنه‌كانی رۆژی رابردوو له درێژه‌ی ئه‌و ئۆپهرِاسیۆنهیه كه پۆلیسی توركیا رایگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی شه‌ڕ له دژی گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستی پێكردووه و له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ستگیر كراون.
داعش تا ئێستا چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی كوشنده‌ی له توركیا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌و شه‌پۆڵی ده‌ستگیر كردنانه‌ی ئه‌مدواییه كار تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م گروپه‌ش كه‌م بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.