Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:07

ئیسڕائیل له‌ شه‌ڕی دژی داعش به‌ نهێنیی یارمه‌تیی سه‌ربازیی داوه‌ به‌ میسر

زیاتر له‌ 100 جار بنكه‌ی ئه‌م چه‌كداره‌ توندڕه‌وانه‌ی له‌ بیابانی سینا بۆردومان كردووه‌
ئیسڕائیل له‌ شه‌ڕی دژی داعش به‌ نهێنیی یارمه‌تیی سه‌ربازیی داوه‌ به‌ میسر
کوردستان TV
100%

نیویۆرك تایمز له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریی كردنی میسر له‌ شه‌ڕی دژی داعش، زیاتر له‌ 100 جار بنكه‌ی ئه‌م چه‌كداره‌ توندڕه‌وانه‌ی له‌ بیابانی سینا بۆردومان كردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ رێگه‌پێدانی فه‌رمی له‌لایه‌ن عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ ده‌سپێكی ئه‌م هاوكارییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای به‌هێزبوونی گروپه‌ جیهادییه‌كان له‌ بیابانی سینا كه‌ له‌ ساڵی 2015ـدا له‌وێ پێگه‌كانی خۆیان به‌هێز كرد و هێرشی زۆریان كرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میسر، به‌ڵام خاڵی هه‌ره‌گرنگی هاوكارییه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆتاییه‌كانی هه‌مان ساڵ كاتێك كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاریی رووسیی له‌سه‌ر ئاسمانی میسر بوو به‌ ئامانجی ئه‌م چه‌كداره‌ توندڕه‌وانه‌. 

چونكه‌ ئه‌وسا سیسی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌ ده‌سته‌وه‌ستان مابوو، هه‌ر بۆیه‌ داوای یارمه‌تیی له‌ ئیسڕائیل كرد.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.