Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:50

رووسیا رێگه‌ی گرتووه‌ له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئێران له‌ لوبنان و سووریا

چونكه‌ رووسیا گه‌یشتبووه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ ئیسڕائیل به‌دڵنیایی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران
رووسیا رێگه‌ی گرتووه‌ له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئێران له‌ لوبنان و سووریا
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت رۆژی رابردوو له‌ هه‌واڵێكدا نووسیبووی كه‌ وه‌فدێكی ئه‌منیی رووسیا له‌ سه‌ردانی هه‌فته‌ی رابردوویان بۆ ئیسڕائیل رێگه‌یان له‌ هێرشی ئه‌م وڵاته‌ بۆ پێگه‌ و بنكه‌كانی ئێران له‌ باشووری لوبنان و سووریا گرتووه‌، چونكه‌ رووسیا گه‌یشتبووه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ ئیسڕائیل به‌دڵنیایی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له‌م دوو وڵاته‌.

به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری ئه‌م ئۆفیسه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌: له‌ كاتی دیداری ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیلدا له‌گه‌ڵ نیكۆڵای پاترۆشۆڤ، ناتانیاهۆ به‌ خستنه‌ڕووی مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران بۆ ناوچه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ جێگیربوونی سه‌ربازیی ئێران له‌ سووریا و كردنی لوبنان به‌ بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی موشه‌كیی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه‌، ئیسڕائیل ناچار ده‌كات كه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئه‌م بنكه‌ و پێگانه‌ی ئێران.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ناردنی وه‌فدی باڵای رووسیا بۆ ئیسڕائیل، بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌مدواییه‌ ئێران داواكاریی رووسیای سه‌باره‌ت به‌كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ژێر پشتیوانیی خۆی له‌ باشووری سووریا ره‌تكردبووه‌وه‌ كه‌ له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كانی ئیسڕائیل نزیكن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.