Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:23

ئافره‌تێک  به‌هۆی تاتۆ ناوی چووه‌ فه‌رهه‌نگی گینسه‌وه‌

له‌ %98ی جه‌سته‌ی به‌ تاتۆنه‌خشاند
tatoo
کوردستان TV
100%

نه‌خشاندنی جه‌سته‌ له‌ رێگه‌ی تاتۆوه‌ بۆته‌ نه‌ریتێكی ئاسایی مرۆڤ به‌تاییبه‌تی له‌لای وه‌رزشكاران و هونه‌رمه‌ندان له‌م ماوه‌ی دواییدا ئافره‌تێكی ئه‌مریكی له‌ %98ی جه‌سته‌ی به‌ تاتۆنه‌خشاند.

له‌ هه‌رێمی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا ئافرتێكی ته‌مه‌ن 69 ساڵان به‌ ناوی "شارلۆت گۆته‌نبه‌رگ"  ناوی چووه‌ ناو فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانییه‌كان كاتێ توانی له‌  %98ی جه‌سته‌ی خۆی به‌ تاتۆ بنه‌خشێنێت.

شایانی باسه‌  ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌ ساڵی 2015 كه‌ ته‌نیا %91.5ی جه‌سته‌ی به‌ تاتۆ نه‌خشاندبوو، ناوی چووبووه‌ كتێبی گینس و ناوبانگی ده‌ركردبوو، به‌ڵام به‌وه‌ نه‌وه‌ستا و ساڵانه‌ تاتۆكانی زیاتر كرد، تا گه‌یاندییه‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌.

سه‌رچاوه‌/روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.