Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:25

تورکیا پشتیوانی دەکات لە گفتوگۆ و لەیەک تێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا

ئەنقەرە لەدژی كوردانی عیراق ناوەستێتەوە
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا،  پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ڕاگه‌یاند.

ئەمرۆ شەممە 3-2-2018 مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: وڵاتەكەی پشتیوانی دەكات لە گفتوگۆو لەیەك تێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

ئۆغڵۆ لەمیانەی بەشداریكردنیدا له‌ رێوره‌سمێكدا لە توركیا رایگەیاند: ئەنقەرە لەدژی كوردانی عیراق ناوەستێتەوەو پشتیوانی دەكات لە گفتوگۆو دانوستانەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عیراق.

پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت هەولێر و بەغدا چەند لیژنەیەكیان پێكهێناوە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەتیش كێشەی دەروازە سنورییەكان و فرۆكەخانە وخەرجكردنی موچەی فەرمانبەران و كارمەندانی هەرێم كە حكومەتی بەغدا لە ساڵی 2014 بەشە بودجەی گشتی هەرێمی كوردستانی لەبودجەی گشتی عیراق بڕیوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.