Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:36

نوێترین ئاماری شەهید و بریندارانی عەفرین راگه‌یه‌ندرا

تاوه‌كو ئێستا 150 ھاووڵاتی سڤیل شەھیدبوونە
کوردستان TV
#12
100%


بە گوێرەین دوایین ئاماری نەخۆشخانەی عەفرین، تا ئێستا 150 ھاووڵاتی سڤیل بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەكانی توركیا بۆسەر عەفرین شەھیدبوونە و نزیكەی 298 كەسی دیكەش برینداربوونە.

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستیی كانتۆنی عەفرین، دواین زانیاری له‌ باره‌ی شه‌هید و برینداره‌كانی عفرین راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا 150 هاوڵاتی سیڤیل شه‌هید بوون و 298 هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون.

ئەنجێلا رەشۆ، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستی كانتۆنی عەفرین، له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، دوایین ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی سوپای توركیای  لە سنووری كانتۆنەكە راگەیاند.

ئه‌نجێلا ره‌شۆ گوتی: لە سەرەتای هێرشەكانی توركیاوە بۆ سەر رۆژئاوای عفرین، 150 هاوڵاتی سیڤیل شەهید بوون و 298 ی دیكەش برینداربوون.

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین ئاماژەی بەوەشكرد: هێرشەكانی سوپای توركیا لە رۆژی پازدەهەمیندا بەردەوامەو رجژ بە رۆژ ژمارەی قوربانیانی سیڤیل بەرزدەبێتەوەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری شه‌هیدو بریندار رەوانەی نەخۆشخانەكانی عەفرین، شێراوا، جندرێس، راجۆ، شیێ و بلبلێ كراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ناوەندەكانی تەندروستی لە شارو شارۆچكەكانی عەفرین لە ئامادەباشی تەواودان بۆ چارەسەركردنی برینداران.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.