Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:27

سبەینێ رۆژی جیهانی شێرپەنجەیه‌

لە کوردستان چالاکی و هەڵمەتی هۆشیاری بەڕێوە دەچێت
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستیی هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات كە دوور بكەونەوە لە كێشانی جگەرە و نێرگەلە و خواردنەوە لەقوتووكراوەكان، كە ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتی تووشی شێرپەنجە بوونە.


‎وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجە ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە هاوڵاتیان دەتوانن بە هەڵبژاردنی شێوازێکی ژیانی تەندروست خۆیان لە مەترسیەکانی ئەم نەخۆشیە بپارێزن.
 
خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەو راگەیەندراوەدا لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجەوە رایگه‌یاند لە هەرێمی کوردستان، ڕێژەی نەخۆشیەکە تاوەکو ئێستا لە خوار ستاندەردی پێشبینی کراوی ساڵانەیە، بەجۆرێک لەو وڵاتانەی ڕێژەی شێرپەنجەیان بەرزە ساڵانە زیاتر لە 300 کەس توشی شێرپەنجە دەبن لە هەر سەد هەزار، لە کاتێکدا لەو وڵاتانەی ڕێژەی شێرپەنجە نزمە ساڵانە کەمتر لە 100 کەس توشی شێرپەنجە دەبن . ئەوەش لەکاتێکدایە ‎لە هەرێمی کوردستان، لەساڵی رابردوودا، 92 کەس لە هەر سەد هەزار هاووڵاتی تووشی شێرپەنجە بوون بەکۆی گشتی 4808 نەخۆش لەو ساڵەدا.

چواری شوباتی هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەیە، ئەو نەخۆشیەی وەک بکوژی سەرەکی مڕۆڤ دەناسرێت و ساڵانە زیاتر لە 8 ملیۆن کەس دەکوژێت و زیاتر لە 14 ملیۆنیش دووچاری نەخۆشیەکە دەکات لە جیهان.

خاڵس قادر، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هۆکاری زیاد بوونی شێرپەنجە لە جیهان، پەیوەستە بەشێوازی ژیانی ناتەندروست، جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولیەکان، قەڵەوی و کەم جوڵەیی و وەرزش نەکردن لەگەڵ خواردنی خواردنە لە قوتووکراو و ئامادەکان و خێراکان، هاووکات کەم خواردنی سەوزەو میووە هۆکارێکی ترن .

زیادبوونی گەشەی دانیشتووان و زیادبوونی تێکڕای تەمەن لەگەڵ پیسبوونی ژینگە هۆکاری گرنگی ترن بۆ شێرپەنجە،" بە پێی ڕاگەیەندراوەکە .

لەو ڕاگەیەندراوەدا وەزارەتی تەندروستی ئەوەی خستووەتەڕوو ‎کە لە رۆژی جیهانی نەخۆشیەکەدا لە کوردستان چالاکی و هەڵمەتی هۆشیاری بەڕێوە دەچێت، هەروەها داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کراوە شێوازێکی ژیانی تەندروست هەڵبژێرن بۆ دووربوون لە مەترسیەکانی ئەم نەخۆشیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.