Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:30

بەغدا بڕیاری داخستنی چوار مەرزی لە ھەرێم دەرکرد

له‌ سنوری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی
کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بڕیاری داخستنی چەند مەرزێکی سنوری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی ده‌ركرد کە ھاوسنورە لەگەڵ ئێران.


بە پاساوی تۆمارنەکردنی مەرزە لاوەکییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەغدا بڕیاری داخستنی چەند مەرزێکی سنوری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی کە ھاوسنورە لەگەڵ ئێران، دەرکرد، و بڕیارەکەش لە رۆژی شەممەوە  جێبەجێکراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ، ھێزەکانی پاسەوانی کە سەر بە حکومەتی ناوەندین، ئاگادار کردۆتەوە دەبێت سەرجەم مەرزە لاوەکییەکانی ھەرێم ، کە ھاوسنورن،  لەگەڵ ئێران دابخەن.

بڕیارەکە لە رۆژی شەممەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە ، بەو پێیەش ، جگە لە مەرزی (کێلێ و سەیران بەن)، مەرزەکانی "شۆشمێ"ی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە و "ھەڵاڵاوا و توتمان" لە پێنچوێن و مەرزی "پشتە" لە سنوری ناحیەی بەمۆ داخراون.


هه‌روه‌ها بریارەکەی بەغدا ، دوای ھاتنی وەفدەی  حکومەتی فیدڕاڵی بووە بۆ دەروازە سنورییەکانی ھەرێم ، دوای تۆمارکردنیان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ،ئەو مەرزانە دەکرێنەوە ، بەڵام ھێشتا وادەی کردنەوەیان دیار نییە ، ئەم مەرزانە لەلای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەرزی نیمچە رەسمی ناسێنراون .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.