Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:55

عومەر مەلا زادە هەڵگری میدالیای بارزانی کۆچی دوای کرد

پێشمەرگەی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلوول و گۆڵان
کوردستان TV
#7
100%


عومەر مەلا زادە هەڵگری میدالیای بارزانی نه‌مر و پێشمەرگەی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلوول و گۆڵان كۆچی دوای كرد.

عومەر عەوڵا حەمەدەمین ناسراو بە عومەر مەلا زادە كەسایەتییه‌كی ناسراوە، پێشمەرگەی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلوول و گۆڵان كۆچی دوای كرد.

عومەر مەلا زادە له‌ ساڵی 1932 لە گوندی کۆڕێ لەدایک بووە. ساڵی 1959 لەرێگای  ڕێکخراوی سەفین پەیوەندی بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە و پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵانی پێشكەوتنخواز بووە و بەشداری لە داستان و شۆرشەكانی كوردستان كردووە .

ناوبراو لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا دەیان جار بریندار  و ئاوارە بووە و رووبەرووی مەرگ بۆتەوە و لەبەر لێهاتویی مەدالیای بارزانی نەمر لەلایەن جەنابی سەرۆك بارزانی پێبەخشراوە.

جگە لە كاری سیاسی و خەباتی  پێشمەرگایەتیدا  دەستێكی باڵای لە بواری نووسین و ئەدەب و هونەردا هەبووە، خاوەنی چەندان به‌رهه‌مه‌ سێ دیوانە شعری چاپكراوە .

دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2018/2/3  دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.