Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:23

جۆن سولیڤان: ئه‌مریکا پێی وایه‌ ده‌کرێت به‌خێرایی کێشه‌کانی به‌غداو هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بکرێن

به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایار
کوردستان TV
#7
100%

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مریكا پێی وایه‌ ده‌كرێت به‌خێرایی و به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایار كێشه‌كانی به‌غداو هه‌ولێرچاره‌سه‌ر بكرێن .

جۆن سولیڤان ،جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وستی راگه‌یاندووه‌: له‌ گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌غداو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌ پێویستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له‌كێشه‌كان كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا پێی وایه‌ ده‌كرێت به‌خێرایی و به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایار چاره‌سه‌ر بكرێن له‌وانه‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانداو خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ندێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌ ، نێچیرڤان بارزانی له‌م دواییه‌دا سه‌ردانێكی بۆ به‌غدا ئه‌نجام داوه‌و پێشبینی گفتوگۆی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا ده‌كه‌ین و له‌نێویشیاندا دیداری روبه‌ڕوو.

جۆن سولیڤان ده‌شڵێ: پێمانوایه‌ گرنگه‌ قۆناغ به‌ قۆناغ هه‌نگاو بنرێت بۆ دروستكردنی متمانه‌، پێشمانوایه‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت و ده‌كرێت هه‌نگاوێك بێت بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كان له‌چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتردا له‌وانه‌ پرسی نه‌وت و خاڵه‌ سنورییه‌كان.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.