كاتژمێر 11 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له گه‌ره‌كی ئه‌ندازیارانی شاری رانیه به هۆی ته‌قینی بوتلێكی غاز ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاگری گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به هۆی به‌كار هێنانی غاز بۆ زۆپا به مه‌به‌ستی خۆگه‌رمكردنه‌وه و زیاد بوونی گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و نه‌بوونی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ هه‌وا گۆركێ له هه‌وای ماڵه‌كه‌دا بوتلي غازه‌كه ده‌ته‌قێت و ماڵه‌كه گڕ ده‌گرێت و ده‌سوتێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند: ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و كۆنترۆلی ئاگره‌كه‌یان كرد و خۆشبه‌ختانه جگه له زه‌ره‌ری ماددی زه‌ره‌ری گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
شایه‌نی باسه قه‌زای رانیه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌و كه‌ش و هه‌وا له ناوچه شاخاوییه‌كان ساردتره وه‌ك له ناوچه‌كانی تر، به هۆی پێنه‌دانی نه‌وتی ماڵان و گرانی نرخی نه‌وت به‌شێكی زۆری خه‌ڵك رووی كردۆته به‌كارهێنانی غاز چونكه نرخی غاز هه‌رزانتره له نه‌وت و له به‌ر كه‌می تێچووه‌كه‌ی هاولاتیان به‌كاری ده‌هێنن و كه به داخه‌وه له سه‌ره‌تای وه‌رزی سه‌رمای ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندان حاڵه‌تی هاوشێوه له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم كه‌وتۆته‌وه‌و زه‌ره‌ری گیانی و مادی هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.