رائید ئیقبال محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 3/2/2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان ئاگاداری كردینه‌وه له رووداوی خۆكوشتنی ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م به ناوی (ر، أ ، ح) به چه‌كی جۆری ده‌مانچه له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆیدا له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
راشیگه‌یاند: ده‌ست به‌جێ پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتۆته شوێنی رووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلیێمانی كردووه و ده‌ستیش به سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا گیراوه.
گوتیشی: له لایه‌ن پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆلینه‌وه له سه‌ر خۆكوژی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.