Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:20

وۆل ستریت ژۆرنال: ئێران 170 رۆکێتی له‌ رێگای عێراق و سوریاوه‌ داوه‌ته‌ حیزبوڵڵا

100 له‌و رۆكێتانه‌ی به‌ ئاراسته‌ی وڵاتی ئیسرائیل داناوه‌
کوردستان TV
100%

كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ رێگای به‌كارهێنانی خاكی عێراق و سوریاوه‌ 170 رۆكێتی مه‌ودا درێژی داوه‌ته‌ ده‌ست چه‌كدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی.

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئێران 170 رۆكێتی مه‌ودا درێژی له‌ رێگای عێراق و سوریاوه‌ داوه‌ته‌ حیزبوڵڵا.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی حیزبوڵڵا 100 له‌و رۆكێتانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی وڵاتی لوبنان به‌ ئاراسته‌ی وڵاتی ئیسرائیل داناوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵی: چه‌كدارانی حیزبوڵڵا ئه‌و رۆكێتانه‌ی له‌ ژێر زه‌وی حه‌شارداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ ئامانجی فرۆكه‌كانی ئیسرائیل .

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.