Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:29

عه‌بادی بۆ فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان : که‌سانێک له‌ کوردستاندا داوایان کردووه‌ که‌ مووچه‌ نه‌ده‌ین

كه‌سانێكی هه‌لپه‌رست یاری به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا
کوردستان TV
#7
100%

عه‌بادی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، لایه‌نی تر هه‌یه‌ له‌ كوردستاندا، داوایان كردووه‌ كه‌ مووچه‌ نه‌ده‌ین.

له‌میانی گفتوگۆكانی نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان‌و حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی به‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: لایه‌نی تر هه‌یه‌ له‌ كوردستاندا، داوایان كردووه‌ كه‌ مووچه‌ نه‌ده‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ خزمه‌تی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیانه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌سانێكی هه‌لپه‌رست یاری به‌ كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌و قووتی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌: چاودێرنیوز

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.