وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو وه‌ك سزایه‌ك گه‌مارۆی خسته‌سه‌ر 6 كه‌سایه‌تیی و 7 دامه‌زراوه‌ی ئه‌فریقیا كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به حزبوڵڵای لوبنانه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییه و به‌رپرسه له مه‌رگی هه‌زاران كه‌س و ئه‌م رێكخراوه دارده‌ستی ئێرانه بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتانی عه‌ره‌بیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاری سزایه هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوانه‌ی ناویان له لیستی گه‌مارۆكه‌دا هاتووه، دارایی و سامانه‌كانیان له ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێت و هه‌موو هاوڵاتیی و كۆمپانیاكانی ئه‌م وڵاته‌ش رێگرییان لێده‌كرێت له‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی بازرگانییان له‌گه‌ڵدا ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌دا بكه‌ن.
ستێفان مینۆشن یه‌كێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌نیازه تۆڕه‌كانی حزبوڵڵا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا هه‌ڵوه‌شێنێت، كه ئه‌و رێكخراوه توڕه‌كانی له‌م ناوچانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی داهاتی كاره نایاساییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.